لەكاتی مەلەكردندا لە یەكێك لە مەلەوانگەكانی زاخۆ گەنجێك خنكا.
بێوار عەبدولعەزیز بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێک بەناوی (کۆڤان پسئاغا) تەمەن 30 ساڵ لە یەکێک لە مەلەوانگەکانی زاخۆ لە کاتی مەلەکردندا خنکا.
وتیشی، “گەنجەكە نیشتەجێی ناوەندی شاری زاخۆیە، دوای گیانلەدەستدانی تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکیی دادی دهۆک.
بەپێی ئاماری بەرگریی شارستانیی دهۆک لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا ئەمە 22 کەسە لە ئاوی ڕوبار، بەنداو و مەلەوانگەکانی سنووری پارێزگای دهۆکدا خنکاون.