پۆمپیۆ بۆ ئێران: واز لە مامەڵە نا ئەخلاقییەكانت بهێنە

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە ئێران دەڵێت، واز لە مامەڵە “نا ئەخلاقییەكان”ی بهێنێت و سیامەك نمازی ئازاد بكات، كە ماوەی پێنج ساڵە لەلاین ئەو وڵاتەوە خۆی و باوكی زیندان كراون.

لە تویتەری خۆی ئەمڕۆ سێشەممە 13ی تشرینی یەكەم، مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، “نمازی پیاوێكی بێتاوانە، ئەو و باقری باوكی و موراد تهباز پێویستە ئازاد بكرێن و یەك ڕۆژی دیكە لە زیندان نەبن، پێویستە ئێران كارە نائەخلاقییەكانی ڕابگرێت و لێیان بگەڕێت بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان”.

دادگای ئیران بە 10 ساڵ زیندانی سیامەك نمازی شارەزا لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و ڕاوێژكاری كار و باقر نمازی باوكی، فەرمانبەری پێشووی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان-ی سزا دا، بە تۆمەتی “هەماهەنگی كردن لەگەڵ حكومەتی ئەمریكا”.

سیامەك نمازی و باوكی هاوڵاتیی ئەمریكی بەڕەگەز ئێرانین، ماوەی پێنج ساڵە لەلایەن ئێرانەوە زیندان كراون.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئوسترالیا گەورەترین وێستگەی وزەی خۆر لە جیهاندا دروستدەکات

ئوسترالیا پلانی دروستکردنی وێستگەیەکی زەبەلاحی وزەی خۆری لەباکووری وڵاتەکەی پەسەندکرد. ئەمڕۆ چوارشەممە، حکومەتی ئوستورالیا ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە وێستگەکە…
Total
0
Share