سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پاڵپشتیی خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە ڕادەگەیەنێت.
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە تویتێكدا ڕایگەیاند، ئەنجومەنی نوێنەران نوێنەری گەلە، ئەو جەماوەرەش كە كۆبووەوە بەشێك لە پێكهاتەكەی، كە ناكرێت بەهەر شێوەیەك بێت ئیدارەی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە پشتگوێی بخرێت.
حەلبوسی ئەوەشی وت، پاڵپشتیی هەنگاونان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پارێزگاكان دەكەین لەماوەیەكی دیاریكراودا بە ڕێككەوتن، بۆ جارێكی دیكە هەنگاونان بە ڕێڕەوی دیموكراسیدا لەژێر میچی دەستوور و لێكتێگەیشتن بەجۆرێك گونجاوبێت لەگەڵ بەرژەوەندییە نیشتمانییە باڵاكانی وڵات.
چوارشەممەی ڕابردوو موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر لە وتارێكدا داوایكرد ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێستای عێراق هەڵبوەشێندرێتەوە و هەنگاو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بنرێت.