كەمێك پێش ئێستا لە ناوچەی سەوزی بەغداد نوێژی هەینی بە كۆمەڵ دەستیپێكرد و وتاری نوێنەری سەدر لەلایەن موهەنەد موسەوی نوێنەری سەدر خوێندرایەوە و ڕایگەیاند، “حكومەتەكانی پێشوو و گەندەڵكاران بوونە هۆی لەكەداركردنی شكۆی عێراق، ئێستا عێراقییەكان متمانەیان بە دەسەڵاتداران نەماوە و ئەوانەی شكستیانهێنا دووبارە دەسەڵات ناگرنەوە دەست”.
ئاماژەی بەوەشكرد، خەڵك متمانەیان بە چینی دەسەڵاتخواز نەماوە، تەنانەت مەرجەعیەتیش متمانەی پێیان نەماوە و دەرگای بەڕوویاندا داخستووە.
ڕاشیگەیاند، شیعەكان قوربانیی دەستی حوكمڕانیی چەند ساڵی ڕابردوون و دووبارە پشتگیریی داواكاریی سەدر دەكەین بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پیشوەختە و سەڵەوات لەسەر هەردوو داواكارییەكە دەدەین.
ئاشكرایكرد، “هۆكاری نەهامەتییەكانی چەند ساڵی ڕابردوو پاشكۆیی حزبەكانە بۆ وڵاتانی دیكە، هۆكاری گەندەڵییەكانیش حكومەتی پشكپشكێنە و هاوبەشیپێكردنە”.