هادی عامری و موقتەدا سەدر كۆدەبنەوە

بڕیارە دوای نوێژی هەینی، هادی عامری و موقتەدا سەدر كۆببنەوە.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە ئەمڕۆ هەینی، لە شاری بەغداد نوێژی بە كۆمەڵ ئەنجامدەدرێت و دوای نوێژی بەكۆمەڵیش هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح لەگەڵ موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر كۆدەبێـتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، موقتەدا سەدر و هادی عامری لە كۆبوونەوەكەیاندا پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزییەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی عێراق تاوتوێدەكەن.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان هادی عامری-یان ڕاسپارد دانوستاندن لەگەڵ موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدردا بكات.

بابەتی پێشتر

نانسی پیلۆسی: ڕێگەنادەین چین تایوان گۆشەگیر بكات

بابەتی دواتر

پلاسخارت گەیشتە حەنانە و لەگەڵ موقتەدا سەدر كۆدەبێـتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share