نرخی دۆلار زیاتر بەرزدەبێـتەوە؟
ناردنی 200 ملیارەكەش یەكلادەكرێتەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و گۆڕانكاری لە نرخەكەی پەیوەندیی بە گرژی و ئاڵۆزییە سیاسییەكانەوە هەیە هاوڵاتییان دراوی دۆلار زیاتر دەكڕن، هاوكات زانیاریی نوێ لەبارەی ناردنی 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان ئاشكرادەكات.

دكتۆرە نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەكانی عێراقەوە هاوڵاتییان ترسیان لە دراوی نیشتمانی هەیە بۆیە ناچاردەبن پارەكانیان بكەنە دۆلار و ئەوەش خواست لەسەری زیاددەكات و گرژی و ئاڵۆزییەكانيش هۆكارێكە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی ڕاشیگەیاند، “ئەگەر خۆپیشاندانەكان لە ناوچەی سەوزی بەغدادەوە دەزگا و دامەزراوەكانی حكومەت بگرێتەوە نرخی دۆلار زياتر بەرزدەبێتەوە”.

لەبارەی ناردنی 200 ملیار دینارەكەوە، ئەندامەكەی لیژنەی دارایی ڕوونكردنەوەی زیاتریدا وتیشی، “دوای ئەوەی دادگای فیدراڵیی عێراق سكاڵای پەرلەمانتارێكی ڕەتكردەوە كە داوای ڕاگرتنی 200 ملیارەكەی كردبوو ئێستا هیچ بەهانەیەك بۆ نەناردنی نەماوە، بەڵام ئەمساڵ پێنج مانگ ئەو پارەیە نێردراوە و دەبووایە پێشتر هەرێم سكاڵای تۆماربكرایە كە شایستەی خۆیەتی نەنێردراوە.

پەرلەمانتارەكەی یەكێتی جەختیكردەوە دەبێت بەغداد ئەو 200 ملیار دینارە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت، چونكە نەناردنی پێشێلكردنی ڕێككەوتنەكانی پێشووە.

بابەتی پێشتر

چێوەی هەماهەنگی كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجامدەدات

بابەتی دواتر

نرخی نەوت دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share