پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی ئەو کەسە ڕادەگەیەنێت کە دەستڕێژی گوولەی لە ماڵی خەزوری کرد و خوشکی هاوسەرەکەی کوشت.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی 99ـی زانکۆ لە شاری هەولێر، هاووڵاتییەک بە دەمـ.ـانچە هێرشیکردە سەر ماڵی خەزوری و دەستڕێژی گوللەی لێکردن، لە ئەنجامدا، خەزور و هاوسەرەکەی بـ.ـرینداربوون، هەروەها خوشکی هاوسەری تۆمەتبار دەستبەجێ گـ.ـیانیلەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش ڕووداوەکە دەستبەجێ گەیشتینە شوێنی ڕووداوەکە و دوای دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە، توانیمان لە ماوەیەکی کورتدا تۆمەتباری سەرەکیی دەستگیربکەين