ژمارەیەكی پێوانەیی كۆچبەران لەڕێی دەریاوە گەیشتنە بەریتانیا

سەرەڕای توندكردنی سیاسەتی پەیوەست بە كۆچبەران و بڕیار لەبارەی ناردنیانەوە بۆ ڕواندا، لەندەن سەركەوتوو نەبووە لە ڕێگریكردن لە پەڕینەوەی كۆچبەران لەڕێی دەریای مانش-ەوە، لە تەنها ڕۆژێكدا نزیكەی 700 كۆچبەر پەڕیونەتەوە، كە ژمارەیەكی پێوانەیی نوێیە لەمساڵدا.

وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا ڕایگەیاند، 696 كۆچبەر و خوازیاری مافی مانەوە بە 14 بەلەمی بچوك ڕۆژی دووشەممە گەیشتوونەتە وڵاتەكە، بەرزترین ژمارەیە لەمساڵدا تۆماربكرێت و دووەمجارە لەمساڵدا 600 كەس تێبپەڕێنێت.

بەپێی ڕاپۆرتەكان كۆچبەران بە كۆمەڵ كە لەنێوانیاندا منداڵ هەیە گەیشتوونەتە ڕامسگیت لەسەر كەناری كنت لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئینگلتەرا، بەر لە گواستنەوەیان لەڕێی ئۆتۆمبێلەوە بۆ ناوەندەكانی تۆماری كۆچبەران.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 18 هەزار كەس خۆیان گەیاندووەتە شانشینی یەكگرتوو لەڕێی دەریای مانش-ەوە، كە بە یەكێك لە ڕێگا قەرەبالغەكانی گواستنەوە لە جیهاندا دادەنرێت.

ساڵی ڕابردوو 28 هەزار و 500 كەس، كە زۆرینەیان گەنج بوون گەیشتنە كەناراوەكانی بەریتانیا، زۆرترین ژمارەیان لە تشرینی دووەمی 2021دا بوو كە گەیشتە 853 كەس.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە بارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە ئەپیکۆر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان، رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە گفتوگۆکانی نێوان عێراق و ئەمریکا دەکەن پەیوەست بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی…
زیاتر ببینە

ئاژانسی ڕوس کۆزمۆس: ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ لابردنی سزاکاندا دەبێت

دیمێتری ڕۆگۆزین بەڕێوەبەری “ڕوس کۆزمۆس” ئاژانسی ڕوسیی بۆشایی ئاسمان، ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان لایەنە هاوبەشەکانی وێستگە نێودەوڵەتییەکەی بۆشایی ئاسمانی…
Total
0
Share