ڕاداری ڕیاڵ مەدرید پێنج جێگرەوەی بنزیمەی دەستنیشان کردووە

یانەی ڕیاڵ مەدرید دەستبەرداری هێرشبەرە یەدەگەکانی دەبێت و لە جێگەیان چاودێری پێنج هێرشبەری دیکە دەکرێت.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، دوای گواستنەوەی بۆرخا مایوڕاڵ بۆ یانەی خیتافێ، نۆرەی ماریانۆ دیاز هاتووە ڕەوانەی یانەیەکی دیکە بکرێت، بەو جۆرە کارلۆ ئەنچیلۆتی خۆی لە سەرجەم هێرشبەرە یەدەگە بێسوودەکانی پێکهاتەکەی دەرباز دەکات.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، لە ئێستادا نوێنەرانی “لۆس بلانکۆس” چاودێرییان خستووەتە سەر پێنج هێرشبەر، کە پێکهاتوون لە: تیمۆ ڤێرنەر (چێڵسی)، ئیدینسۆن کاڤانی (بێ یانەیە)، ئیدین دزیکۆ (ئینتەر میلان)، بنیامین سیسکۆ (ڕێدبوڵ سالزبۆرگ)، تۆماس دی ڕائول (ئیسپانیۆل).

ڕیاڵ مەدرید لە مێرکاتۆی هاوینی 2022 بەدوای هێرشبەرێکدا دەگەڕێت، لە هەندێک لە خولەکاندا جێگەی بنزیمە بگرێتەوە بەو مەرجەی داوای هەمان پێگە و دەرفەتی هێرشبەرە فەرەنسییەکە نەکات.

بابەتی پێشتر

تین هاگ بۆ کریستیانۆ: ئەوەی کردت مایەی قبووڵکردن نییە

بابەتی دواتر

هەردوو حزبی دیموکراتی کوردستان یەکدەگرنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share