“ناوی بنزیمە لەسەر باڵۆن دۆری داهاتوو بنووسن”

ئەستێرەی دێرینی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی مانچستەر یونایتد، ڕیۆ فێردیناند داوا لە بەرپرسانی گۆڤاری “فرانس فووتبۆڵ” دەکات، لە ئێستاوە ناوی کەریم بنزیمە لەسەر خەڵاتی باڵۆن دۆر بنووسن.

فێردیناند کە شیکەرەوەی کەناڵی “بی تی سپۆرت”ی بەریتانییە، لە شیکارییەکانیدا بۆ یاریی نێوان ڕیاڵ مەدرید و چێڵسی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ڕایگەیاند، “بە ڕای من، باشترە ناوی بنزیمە لەسەر خەڵاتی باڵۆن دۆری داهاتوو بنووسن”.

هەروەها دەڵێت، “ئەو کاتەی کریستیانۆ لە ڕیاڵ بوو، بنزیمە لە ڕیزی پشتەوە بوو، چونکە دەیزانی بەرژەوەندیی تیمەکەی لەوەدایە، بەڵام ئێستا لە سێبەری کریستیانۆ هاتووەتە دەرەوە، شووت، پاسدان، جموجۆڵ و گۆڵەکانی شایەنی پێدا هەڵدانن، پاڵەوانی مەدریدە و یەکێکە لە باشترین نۆ یاریزانی جیهان، هەموو ئەمانەش لەکاتێکدایە کە تەمەنی گەیشتووەتە 34 ساڵ”.

بنزیمە دوای شکستهێنانی بە پاریس سان جێرمان، لە یاریی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بە تۆمارکردنی سێ گۆڵ یانەی چێڵسی ئینگلیزیشی کوتا بە زەویدا.

بابەتی پێشتر

فیفا لەبارەی زیادکردنی کاتی یارییەکانی مۆندیال ڕوونکردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

خاوەنی باڵۆندۆرە و بە بەرگی سەربازییەوە بەرگری لە ئۆکرانیا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پیانیچ: نازانم بۆ یاریناکەم و بێزارم

ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی بەرشلۆنە، میرالیم پیانیچ هۆکاری دوورخستنەوەی لەلایەن ڕۆناڵد کومانەوە نازانێت و دووپاتیشیدەکاتەوە، کە بێزارە. پیانیچ…
Total
0
Share