داواكاری گشتی: بە نووسراوێك داوا لە حكومەت دەكەین پاڵاوگە نایاسایی و بێمۆڵەتەكان دابخات

سەرۆكایەتیی داواكاری گشتیی ھەرێمی كوردستان لەبارەی كوالێتيی بەنزین و گاز كۆبووەوە و بڕیاردرا نووسراوێك ئاراستەی حكومەت بكات تا پاڵاوگە نایاساییەكان دابخرێن.

بەپێی ڕایگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی داواكاری گشتیی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە كۆبوونەوەیەك لەنێوان سەرۆكایەتیی داواكاری گشتیی و ژمارەیەك لە بەرپرسانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەرێوەچووە كە تایبەت بووە بە بابەتی كوالێتیی بەنزین و گاز و بەرزبوونەوەی نرخەكانیان.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە چۆنیەتی بەدواداچوونەكان كراون كەهەندێك لە خاوەن بەنزینخانەكان سەرپێچی دەكەن و باس لە شێوازەكانی سزادانیان كراوە.

لە ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە باس لە كوالێتیی گاز كراوە كە لە لایەن خاوەن مۆلیدە ئەھلییەكان بەكاردەهێندرێن و سەرۆكی داواكاری گشتی جەختی لە گرنگی بەدواداچوونەكانیان كردووە و بڕیاردرا نووسراوێك بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بەرزبكرێتەوە بۆ داخستنی ئەو پاڵاوگەيانەی كە بەبێ مۆڵەت و بە نایاسایی كار دەكەن.

بابەتی پێشتر

چین ژمارەیەک سزای ئابوریی بەسەر تایواندا سەپاند

بابەتی دواتر

بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلی فەرماندەی هێزی ئێزیدخاندا تەقییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان…
Total
0
Share