ڕوونكردنەوەیەك لە وەزیری پەروەردەوە

وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت،ئەو خوێندكارەی لە پرسیارەكانی بابەتی “كیمیا”دا گرفتی هەبووە پەیوەندیم وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدراڵەوە كردووە و دڵنیاییانداوە كە مافی خوێندكاران نافەوێت.

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە و تێیدا هاتووە، سەبارەت بەو گرفتەی باسی دەكەن لە پرسیارەكانی بابەتی ( كیمیا )ی ئەمڕۆ تاقیكردنەوەكانی وەزاریی كە لەلایەن لیژنەی باڵای تاقیكردنەوەكانی عێراقی فیدراڵ دانراون، پەیوەندیم لەگەڵ وەزیری پەروەردەی عێراقی فیدراڵ ئەنجامداوە و دڵنیایی داوە كە مافیان نافەوتێت،

لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە، كە وەزیری پەروەردەی عێراقی فیدراڵ ڕایگەیاندووە ئەگەر دڵنیابووینەوە پرسیاریان بۆ هاتووەتەوە لەبابەتە تەرككراوەكان، بە میكانیزمی ئیداری بۆیان چارەسەردەكەین بە جۆرێك كەمافیان نەفەوتێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی كوردی و یەكەی سەرپەرشتیاریی خوێندی كوردی لە كەركوك هیچ پەیوەندییەكیان بە دانانی پرسیارەوە نییە

بابەتی پێشتر

ئەو گەنجەی بە درۆن هێرشكرایە سەر ئۆتۆمبێلەكەی چەند زانیارییەكی نوێی ئاشكراكرد

بابەتی دواتر

یەكەم كەشتیی دانەوێڵەی ئۆكرانیا گەیشتە توركیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share