ئەمڕۆ، کەرنەڤاڵی ناساندنی بەشێک لە کاندیدانی لیستی ھاوپەیمانیی یەکێتیی خەڵکی نەینەوا لە شەنگال بەڕێوەچوو.
بە ئامادەبوونی ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی و سەرۆکی هاوپەیمانیی یەکێتیی خەڵکی نەینەوا ژمارە ٢٨١، داود جندی لێپرسراوی مەڵبەندی شەنگال و شێخ ساڵح گەرگەری، جێگری مەڵبەند و محەمەد جاسم کاکەیی و ویسام سالم، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لە فراکسیۆنی سەوز و کادران و جەماوەرێکی زۆر لە هەموو چین و توێژە جیاوازەکان و لایەنگرانی لیستی هاوپەیمانیی یەکێتیی خەڵکی نەینەوا، کەرنەڤاڵی ناساندنی بەشێک لە کاندیدانی لیستی هاوپەیمانیی یەكێتیی خەڵکی نەینەوا لە قەزای شەنگال، بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەکەدا، ئاراس محەمەد ئاغا، جەختی لە بەڕێوەچوونی بانگەشەیەکی هێمن و سەردەمیانە کردەوە و رایگەیاند، شەنگال لەڵای یەکێتی جێگای بایەخێکی زۆرە، بۆیە چاومان لە زۆرترین دەنگی ئەم دەڤەرەیە بۆ لیستی یەكێتیی خەڵکی نەینەوا ژمارە ٢٨١، ئەمەش بە هەوڵ و هیمەتی هەموو لایەک دەبێت بۆ سەرخستنی لیستەکەمان و کاندیدانی.