شارەزایەکی کەشناسی: سەرما و بەفربارینی زستانی داهاتوو بەراورد بە ساڵانی رابردوو باشتردەبێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، وەرزی زستانی داهاتوو، بەتایبەت له رووی سەرما و بەفربارینەوە بەراورد بە ساڵانی رابردوو، باشتردەبێت.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە، تەقینی گڕکانێکی بەهێز و گەورە، بە ناوی (لیۆتۆبی) لە ئەندەنوسیا، ئەگەری هەیە کاریگەری بکاتە سەر کەشوهەوا و، وەرزی دابارینی داهاتوومان باشبکات.

دەشڵێت، نزمەپەستانی جەمسەری بە تەوژمە هەوای ساردەوە، زیاتر لە ئاسایی دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت، بەمەش چاوەڕواندەکرێت وەرزی دابارین و زستانی داهاتوومان، بەتایبەت له رووی سەرما و بەفربارینەوە بەراورد بە ساڵانی رابردوو، باشتربێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە لە ساڵی داهاتوو دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و هەمواركردنەوەی یاسای بودجە لایەنە كوردییەكان بە…
Total
0
Share