سەڵاحەدین بەهادین: دۆخی هەرێم لە دۆخی عێراق باشتر نییە

سەڵاحەدین بەهادین

ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی لە عێراق ڕوودەدات دەرئەنجامی شكستە و دەشڵێت، دۆخی هەرێم باشترنییە.

سەڵاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند، ئەوەی لە عێراق ڕوودەدات دەرئەنجامی شكستی دەسەڵاتدارانە لە شەڕی پۆست و كورسی و دۆخەكە بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەڕوات.

وتیشی، “بەداخەوە دۆخی هەرێمی كوردستانیش لە دۆخی عێراق باشتر نیە”.

ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو ئەوەشی خستەڕوو، ئەدائی حكومڕانی و سیاسی و دارایی هەرێم باش نیە، دۆخی كۆمەڵایەتی شڵەژاوە و دەبێت دەسەڵاتداران هۆشیارانەتر مامەڵە بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ماوەی هەفتەیەکدا لە سلێمانی بە نزیکەی نیوەی هەموو پارێزگاکانی عێراق کارتی بایۆمەتری وەرگیراوەتەوە

نوسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماری وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدانی لەلایەن هاوڵاتییانەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە…
Total
0
Share