بەریتانیا وێستگەیەكی وزەی ئەتۆم دادەخات

بەریتانیا داخستنی وێستگەیەكی وزەی ئەتۆم بە تەواوی ڕادەگەیەنێت، ئەمەش سەرەڕای بەرزبوونەوەی تێچووی كارەبا لە وڵاتەكەدا.

كۆمپانیای EDF Energy ڕایگەیاند، وێستگەی Hinkley Point Bی كارۆئەتۆمیی بەریتانی ئەمڕۆ دووشەممە بەشێوەیەكی تەواوەتی داخراوە.

ئەو هەنگاوە سەرەڕای بەرزبوونەوەی بەرچاوی تێچووی كارەبایە لە بەریتانیا، لە سایەی كەمبوونەوەی هەناردەی غازی ڕوسی بۆ ئەوروپا.

كۆمپانیاكە، كە بە لقێك لە لقەكانی EDFی فەرەنسی دادەنرێت، ئەوەشی خستەڕوو، پاش نزیكەی پێنج دەیە لە بەرهەمهێنانی كارەبای كەم كاربۆن، كورەی دووەمی Hinkley Point B بۆ جاری كۆتایی داخرا.

كورەی یەكەمی وێسنگەكە لە 6ی حوزەیرانی ڕابردوودا داخرا، بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆمپانیاكە.

داخستنی وێستگەكە كە یەكێك لەو شەش وێستگەیەی لە شانشینی یەكگرتوودا ماونەتەوە، پاش 46 ساڵ دێت بەسەر بۆ یەكەمجار بەستنەوەی بە تۆڕی وزەی كارەباوە.

وێستگەكە 3%ی كارەبای بەكاربراوی وڵاتەكەی بەرهەمدەهێنا بە بڕی بەرهەمهێنانی 1.1 گێگاوات.

بابەتی پێشتر

هۆكارەكەی جۆنی دێپ"ـە.. ئەمبەر هێرد مایەپووچبوونی خۆی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

حاجیاوا.. گەنجێك لە مەلەوانگەیەكدا خنكا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share