لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدارانی “ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش” لە ئەنبار، ڕۆژئاوای عێراق، پۆلیسێک کوژرا و هاوڵاتییەکیش برینداربوو.
ئەحمەد دلێمی، ئەفسەر لە پۆلیسی پارێزگای ئەنبار بە ئاژانسی ئانادۆڵوی وتووە، “چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی کەسرە، سەربە ناحییەی نەخیب لە پارێزگای ئەنبار”.
ئەحمەد دلێمی ئاماژەی بەوەشكردووە، “چەکدارانی داعش بە سێ ئۆتۆمبێل هێرشەکەیان ئەنجامدا و بە چەکی سووک تەقەیان کردووە”.
ئەفسەرەکە ئاشكراشیكردووە، لە ئەندامی هێرشەکەدا پۆلیسێک کوژرا و هاوڵاتییەکیش لەناو گوندەکەدا برینداربوو.
پاش هێرشەکە، چەکدارەکان بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتوون، وەك ئەحمەد دلێمی باسی لێوەكردووە.