موقتەدا سەدر لەبارەی خۆپیشاندانەكانی بەغدادەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “ئێستا دەرفەتێکی گەورەیە بۆ گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە سیستمی سیاسی”.
سەدر لە پەیامەكەیدا دەڵێت، “گرتن و ئازادکردنی ناوچەی سەوز دەرفەتێکی زێڕینە”.
هەروەها دەڵێت، كۆتایی عێراق نزیكە، بۆیە دەڵێت، “داوا لە هەمووان دەکەم شۆڕشگێڕانی چاکسازی سەربخەن”.
ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە بەشێكی دیكەی تویتەكەیدا هاتووە، داوا لە هێزە ئەمنییەکان، حەشدی شەعبی و هۆزەکان دەکات پشتیوانی “شۆڕشگێڕانی چاکسازی بکەن”.