لە زاخۆ بەهۆی خواردنی خراپی خوارنگەیەکەوە 240 کەس ژەهراوی بوون

لە شاری زاخۆ بەهۆی خراپی لەفەی خواردنگەیەکەوە ئەوانەی لەو خواردنگەیە بوون ژهراوی بوون و تا ئێستا زیاتر لە 240 کەس سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆیان کردووە.

دکتۆر هەژار عەبدولکەریم بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، تا ئێستا لە نەخۆشخانەی گشتیی زاخۆ 240 کەس کە لەو خواردنگەیە خواردنیان خواردووە چارەسەریان وەرگرتووە بەهۆی ئەوەی ژەهراوی بوون بە خواردنی خراپ.

ژمارەی ئەوانەی لە نەخۆشخانە ماونەتەوە 100 کەسن و نزیکەی 150 کەسیش چارەسەریان وەرگرتووە و چوونەتە ماڵەوە.

ڕووداوەکە دوێنێ ڕوویداوە، ئەوانەی  لەو خواردنگەیە نانیان خواردووە بەهۆی خراپی خۆراکەکانەوە ژەهراوی بوون، لەخواردنگەکەدا لەفە، پیتزا و شۆربا دراوە بە خەڵک لەگەڵ سەوزە.

هەرچەندە تائێستا نازانرێت بە دیاریکراوی هۆکارەکەی گۆشت و خوارنەکە بووە یان سەوزەکە بەڵام ئەوەی لیژنەکەی قائیمقامیەتی زاخۆ لێی دڵنیا بووەتەوە خراپی خواردنی ئەو خواردنگە هۆکاری ژەهراوی بوونی ئەو ژمارە زۆرە بووە..

قائیمقامیەتی زاخۆ بڕیاری داخستنی خواردنگەکەی دا و خاوەنەکەشی دەستگیرکراوە.

بابەتی پێشتر

گەشتوگوزاری سلێمانی: زیاتر لە 15 هەزار گەشتیار بەهۆی چلەی ئیمام حوسێنەوە هاتوونەتە شارەکە

بابەتی دواتر

ئارام محەمەد: تا 25ی ئەم مانگە دەرگای سەرجەم زانكۆكان دەكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share