ڕێوی گواستنەوەکان کۆچی دوایی کردووە، یان زیندووە؟

لێپرسراوی ناوداری کاروباری یاریزانان، مینۆ ڕایۆلا ئەمڕۆ پێنجشەممە هەواڵی مردنی بەهۆی نەخۆشییەوە بڵاوکرایەوە، بەڵام دواتر سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە تەندروستی زۆر خراپە و هێشتا زیندووە..

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ، مانگی کانونی دووەمی 2022 ڕایۆلای تەمەن 54 ساڵ لە میلانۆ – ئیتاڵیا کە زێدی خۆیەتی، نەشتەرگەرییەکی مەترسیداری بۆ ئەنجامدراوە، بڕیار بووە ئەم چەند مانگە لە ماڵەکەی خۆیدا قۆناغی چارەسەر بوون تێپەڕێنێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاشکرایان کرد، کە بە شێوەیەکی کتوپڕ تەندروستی تێکچووە و گیانی سپاردووە.

لەبەرامبەردا ئاژانسی “ئەنسا”ی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، کە هێشتا زیندووە، بەڵام تەندروستی زۆر خراپە

ڕایۆلا یەکێکە لە ناودارترین لێپرسراوی کاروباری یاریزانان، بە “ڕێوی گواستنەوەکان” بەناوبانگە، بریکاری چەندین یاریزانی ناوداری وەک پۆگبا، هالاند، میخیتاریان، لوکاکو، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ، ڕۆبینیۆ، بالۆتێلی-یە، سەروەتەکەی بە 62 ملیۆن پاوەند خەمڵێنراوە.

بڕیار بوو لە مێرکاتۆی هاوینی 2022 ڕایۆلا ڕۆڵی گرنگ بگێڕێت لە گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند و پۆل پۆگبا، بەهۆی کۆچی دوایی کەسایەتییەکەوە، پێدەچێت کێشە لە واژۆکردنی بۆندەکانیاندا دروست ببێت.

ڕایۆلا بەلای میدیاکانی ئیتاڵیا و جیهانەوە بابەتی ڕۆژ بوو، بەردەوام لە ڕێگەی لێدوان و چاوپێکەوتنەکانییەوە پێگە و داهاتووی یاریزانەکانی یەکلایی دەکردەوە، سەرەڕای ناکۆکییەکانی لەگەڵ چەندین یانە و کەسایەتی بواری تۆپی پێ، بەڵام ئەگەرەکانی گیان لەدەستدانی لەم کاتەدا خێزانی تۆپی پێی خەمبار کردووە.

بابەتی پێشتر

لە ئێران لەسێدارەدان بەڕێژەی 25% زیادیکردووە

بابەتی دواتر

ژمارەی بریندارانی ڕووداوی هاتوچۆكەی دەربەندیخان بۆ چوار كەس زیادیكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئالڤێز یانەی نوێی دۆزییەوە

دانی ئالڤێزی بەڕازیلی و ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشلۆنە، پەیوەندی بە یانەی کلەب یونیڤێرسیداد ناسیوناڵی مەکسیکی-یەوە دەکات. ماڵپەڕی “ئەی…
Total
0
Share