کالچیۆ میرکاتۆ: ڕیاڵ مەدرید دوو یاریزان بەرانبەر دیبالا پێشکەشی یوڤی دەکات

 

سەرچاوەیەکی ئیتاڵی ئاماژە بە خواستی زینەدین زێدانی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکات بۆ گواستنەوەی پاولۆ دیبالا.

زێدان لە ئاستی ئیسکۆ ئالارکۆن ڕازی نییە، بەتایبەت دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەکانی لە یاری کلاسیکۆ لە دەرەوەی یاریگا، بڕیاریداوە ڕەوانەی یانەیەکی دیکەی بکات.

یەکێکی دیکە لەو یاریزانانەی ڕاهێنەرە فەرەنسییەکە هیوای پێی نییە، ڤینیسیۆز جونیۆری بەرازیلییە، ئەم یاریزانەش لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی خولی یانە پاڵەوانەکان لەگەڵ کەریم بنزیما ڕوبەڕوی ئاستەنگی بووەتەوە.

ماڵپەڕی کالچیۆ میرکاتۆی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، زێدان ڕەزامەندی بۆ ئیدارەی شاهانە دەربڕیوە لە گواستنەوەکانی زستان، یاخود هاوینی 2021 دەستبەرداری دووانەی ناوبراو ببێت بەرانبەر گواستنەوەی پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی لە یانەی یوڤانتۆس.

دیبالا لە 27ی تشرینی دووەمی 2020 تەمەنی دەبێتە 28 ساڵ و پێناچیت بۆندەکەی لەگەڵ یوڤانتۆس نوێبکاتەوە (هاوینی 2022 کۆتاییدێت)، چونکە ماوەی دوو وەرزە کێشەی لەگەڵ ڕاهێنەراندا هەیە و لە ڕووی کارگێڕییەوە بە بنەمایەک نەگەیشتووە بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی تاوەکو کۆتایی ژیانی وەرزشیی.

هیچ یەکێک لە سەرچاوە نزیکەکانی ڕیاڵ مەدرید و یوڤانتۆس ئاماژەیان بەم زانیارییانە نەکردووە، بەڵام لەهەمان کاتدا بەدوور نازانرێت هەنگاوێکی هاوشێوە ڕووبدات، بەوپێیەی زینەدین زێدان لە ڕابردوودا سەرسامبوونی بە ئاستی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە نیشانداوە.

بابەتی پێشتر

یوڤانتۆس وەڵامی بەرشلۆنە دەداتەوە: مەزنترینی مێژووتان بۆ دەهێنین

بابەتی دواتر

ئەو وڵاتە موسڵمانەى کە ڕوناکەنە کەعبە بۆ نوێژەکانیان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share