پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند كە مۆلیدەیەكیان لە مزگەوتێكی سنووری مێرگەپان دزیبوو.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پۆلیسی سلێمانی، “دوای ئەوەی سكاڵاتۆماركرا كە مۆلیدەی مزگەوتێك لە مێرگەپان دزراوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سورداشەوە بە هاوكاری ئاسایشی سورداش تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن، دەستیش گیرا بەسەر ئەومۆلیدەیەدا كە تۆمەتباران دزیبویان” .
باسی لەوەشكرد، لەئێستادا تۆمەتباران ( ب ، ح ، ع لەدایكبووی 1991 ، ع ، ك ، م لەدایكبووی 1979 بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا .