بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، تاوەكو ئێستا بانكەكان لە دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوت ئاگادار نەكراونەتەوە هەرچەندە پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچەی چوار وەزارەت دراوەتە بانكەكان.
ئاماژە بەوەشكراوە ئەمڕۆ شەممە ئەو بانكانەی تایبەتن بە دابەشكردنی مووچە پارەیان پێدراوە و چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی دەكەن كە لە بڕیاری دەستپێكردنەوەی مووچە ئاگاداریان بكاتەوە.
هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، پارەی پێویست بۆ مووچەی وەزارەتەكانی تەندروستی، ناوخۆ، پێشمەرگە و دارایی دراوەتە بانكەكان و تەنها چاوەڕوانی بڕیاری وەزارەتی دارایی دەكرێت.
هەفتەی ڕابردوو ڕاگەیەندرا ڕۆژی یەكشەممە دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموزی ئەمساڵی فەرمانبەران دەكرێت.