هەرسێ یاریزان دییەگۆ جۆتا و چامبەرلین و ئالیسۆن پیكەر لە یارییەكەی مانچستەر سیتی دووردەكەونەوەو كلۆپیش ئامادەیی تیپەكەی بۆ ئەو یارییە پیشاندا.
پێش ڕووبەڕووبونەوەی مانچستەر سیتی ، كلۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ دوپاتیكردەوە كە یارییەكە بۆ دەستپێكی وەرزی نوێ گرنگە.
وتیشی: ” ئێمە لە چاو زۆربەی تیپەكانی تر ئامادەكاریمان كەمتر بووە و وەرزی ڕابردووش یاریی زیاترمان ئەنجامداوە.”
كلۆپ دڵتەنگی بەڕۆیشتنی سادیۆ مانێ بەڵام پێیوایە نۆنێز دەتوانێت بەشێك لە بۆشایی ئەو یاریزانە پڕبكاتەوە.
كلۆپ ئاشكرایكرد هەریەك لە یاریزانان دیگۆ جۆتا و ئالیسۆن پیكەر و چامبەرلین توشی پێكان بوون و لە یارییەكەی مان سیتی دوورخراونەتەوە.