چێوەی هەماهەنگی داوایەک ئاراستەی یەکێتی و پارتی دەکات

چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان جارێكی دیكە داوا لە یەکێتی و پارتی دەکات لەسەر کاندیدی سەرۆک کۆمار ڕێکبکەون، پێش دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.

لە ڕاگەیەندراوێكدا چێوەی هەماهەنگی داوای لە یەکێتی و پارتی كردووە دیالۆگی جددی تر ئەنجام بدەن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار.

هەروەها خواستی خۆیان دووپاتکردووەتەوە کە هەمووهێزە نیشتمانییەکان هەماهەنگ بن، لە تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان پێش دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.

جەختیشی كردووەتەوە، ئەو تیمە دانووستانکارەی کە لەلایەن چێوەی هەماهەنگییەوە پێکهاتووە، دەست بە دیالۆگ دەکات لەگەڵ لایەنەکانی دیکە بە مەبەستی گەیشتن بە لێکتێگەیشتن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.

بابەتی پێشتر

گەنجێكی تەمەن 24 ساڵ لە ئاوی ڕووباری خاپووردا خنكا

بابەتی دواتر

هەپەگە كوژرانی 12 سەربازی دیكەی توركیای ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share