لە ناحیەی سیروان گەنجێك كە شۆفێری تراكتۆر بووە كەوتە ژێر تایەی تراكتۆرێكی كشتوكاڵییەوە و گیانیلەدەستدا.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە كە وێنەیەكی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە و تێیدا هاتووە، ئەو گەنجە تەمەنی 21 ساڵ بووە و نیشتەجێی ناحیەی سیروان بووە و كەوتووەتە ژێر تایەی تراكتۆرەكەیەوە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەڵەبجە گیانیلەدەستداوە.
پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئێستادا تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی كراوە.