عەممار حەكیم: سوورین لەسەر كاندیدكردنی محەمەد شیاع سودانی

سەرۆكی ڕەوتی حیكمە هەڵكوتانە سەر تەلاری ئەنجومەنی نوێنەران لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بە پێشێلكردنی سەرجەم ڕێسا و یاساكانە دەزانێت و ئاشكرایدەكات چێوەی هەماهەنگی پابەندە بە كاندیدكردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران و نایگۆڕێت.

عەممار حەكیم، سەرۆكی ڕەوتی حیكمە لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، كێشەی ڕەوتی سەدر تەنها كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق نییە، بەڵكو كێشەیان لەگەڵ ئەوەدایە كە چێوەی هەماهەنگیی حكومەت پێكدەهێنێت.

سەرۆكی ڕەوتی حیكمە، جەختیكردەوە چێوەی هەماهەنگی سوورە لەسەر كاندیدكردنی محەمەد شیاع سودانی و نایگۆڕێت.

بابەتی پێشتر

غەریب ئەحمەد: هەر كاتێك كۆبوونەوەی پەرلەمان بكرێت كاندیدەكەی یەكێتی سەردەكەوێــــت

بابەتی دواتر

هەشت چەكداری داعش لە ئەشكەوتێكدا كوژران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share