سبەی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە شایستە داراییەكانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت.

عەلی رەئووف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە سبەینێ چوارشەممەوە شایستە داراییەكانی مامۆستایانی وانەبێژ تایبەت بە مانگی 10ی ساڵی رابردوو لە چەند پەروەردەیەك دابەشدەكرێت.

راشیگەیاند، خەرجكردنی شایستە داراییەكە بەپێی رێنمایی ژمارە 14ی وەزارەتی داراییە و ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، لە نێوان 250-350 هەزار دیناریان بۆ خەرجدەكرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بكالۆریۆس 250-400 هەزار دینار خەرجدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. بە ڕاخستنی سفرەی بەتاڵ خاوەنپێداویستییە تایبەتەكان ناڕەزایەتییان دەربڕی

خاوەنپێداویستییە تایبەتەكان لەبەردەم پارێزگای سلێمانی گردبوونەوە و سفرەی بەتاڵیان ڕاخست، داوادەكەن پێش جەژنی قوربان موچەیان پێبدرێت. پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ…
Total
0
Share