مەسرور بارزانی: ئەوەی لە سلێمانی و هەڵەبجە ڕویدا موچە دەستەبەر ناکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕوداوەکانی خۆپیشاندانەکانی پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی دەڵێت، “ئەم جۆرە ڕوداوانە موچە و مافی خەڵکی هەرێم دەستبەر ناکات”.

مەسرور بارزانی، لە پارچە ڤیدیۆیەکدا کە لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیوتەر بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، “ئێمە دەمانەوێت بپرسێن ئایا ئەوەی لە خۆپیشاندانەکانی سلێمانی و هەڵەبجە ڕویدا هیچ دەگۆڕێت؟، بە دڵنیاییەوە ئەمە ماف و موچەی هاوڵاتییان دەستەبەرناکات”.

مەسرور بارزانی ڕایدەگەیەنێت، “ئەگەر ئێمە وەک کابینەکانی پێشوو قەرز بکەین، ئەی کێ ئەم قەرزانە دەداتەوە، بۆیە دەبێت ئەم ناخۆشی و دۆخە قورسە دەبێت تێپەڕێنین و نابێت نەوەی دوای ئێمەش توشی ئەم دۆخە ناخۆشەبێت”.

بابەتی پێشتر

کریستاڵ پاڵاس 1-1 تۆتنهام

بابەتی دواتر

داهاتووی بەهای دۆلار لە عێراق ناڕوونە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
20
Share