شەوی ڕابردوو لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو نۆیەم مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانی عێراق بەڕێوەچوو، تێیدا شاجوانی نوێی عێراق هەڵبژێردرا کە کچێکی خەڵکی بەغدادە.
لە مەراسیمەکەدا بەلسەم حسێن، کە خەڵی بەغدادە و لە پلەی دووەمی پێنج دوایین کاندیدی شاجوانی عێراقدا بوو، لەلایەن لیژنەی داوەری مەراسیمەکەوە وەک شاجوانی نوێی عێراق دیاریکرا.
هەڵبژاردنی شاجوانی عێراق بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1947 ئەنجامدراوە، یەکەم شاجوانیش کچێکی یەهودی بووە بەناوی ڕینیە دانگۆر.