قائانی گەیشتە بەغداد

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسادارانی ئێران بەسەردانێكی پێشتر ڕانەگەیەندراو گەیشتە بەغداد.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بەسەردانێكی پێشتر ڕانەگەیەندراو گەیشتە بەغدادی پایتەختی عێراق و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراقدا كۆببێتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئامانجی سەردانەكەی گفتوگۆكردنە لەسەر پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق، لە ئێستاشدا لە بەغداد خۆپیشاندان دژی كاندیدكردنی محەمەد شیاع سودانی لەلایەن چێوەی هەماهەنگیی شیعەكانەوە دەستیپێكرد.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: دەبێت ڕێككەوتن لەسەر یاسای نەوت و گاز پێشینەی پێكهێنانی حكومەتی عێراق بێت

بابەتی دواتر

خۆپیشاندانی سەدرییەكان دژی سودانی دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share