هاتوچۆی كۆیە بڵاویكردەوە، لەسەر ڕێگەی كۆیە – دوكان ڕووادێكی هاتوچۆ ڕوویداوە بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا كە دایك و كوڕن و دووانی دیكەش برینداربوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی كۆیە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕێگەی کۆیە – دوکان لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپڵ ڤیکترا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی تر بریندار بوون کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزان بوون.