10 هەزار هاندەر پێشوازیان لە دیبالا كرد

هاندەرانی یانەی ڕۆما پێشوازییەكی جیاوازیان لە پاولۆ دیبالای ئەستێرەی نوێی یانەكەیان كرد.

لە ڕێوڕەسمی ناساندنیدا 10 هەزار هاندەر لە گۆڕەپانی كۆلۆسیۆم كۆبونەوە و ئاهەنگیان بۆ گێڕا.

ڕێوڕەسمەكە نزیكەی 15 خولەكی خایاند، دیبالا جەختی كردەوە كە سەرسامە بەو پێشوازییە گەرمەی لێیكراوە.

وتیشی: “بە پەرۆشم بۆ ئەوەی بچمە ناو یاریگای ئۆڵۆمپیكۆ و لەبەردەم ئێوەدا یاریی بكەم.”

ئاماژەی بەوەشدا كە ئەم پێشوازییە گەرمە دەیخاتە ژێر بەرپرسیارێتییەكی گەورەوە و بەڵێنیشی دا كە ئەوپەری توانای خۆی لە پێناو یانەكەدا پێشكەش بكات.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و باران دەبارێت

بابەتی دواتر

بانكی ڕافیدەین قەرزێكی دیكەی 50 ملیۆن دیناریی دەداتە هاوڵاتییان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share