كەناڵی ڕەشیدی عێراقی بڵاویكردووەتەوە، ئەمشەو هێزەئەمنییەكان لە شاری بەغداد گەمارۆی ماڵی محەمەد شیاع سودانی كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق-یان داوە
لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن چێوەی هەماهەنگیی شیعەكانەوە كاندیدكرابوو.
تاكو ئێستا نازانرێت بڵاوەپێكردنی ئەو هێزانە بۆ پارێزگاریكردنە لە سودانی یاخود دەیانەوێت لە كاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق پاشگەزی بكەنەوە.