لە سلێمانی دەرماڵەی سێ مانگی خوێندكاران خەرجدەكرێت

یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ دەستدەكرێت بە خەرجكردنی دەرماڵەی مانگی چواری خوێندكارانی زانكۆ و ڕاستەوخۆ دواتر مانگەكانی پێنج و شەش-یش خەرجدەكرێن.

پێشڕەو حەمەجان، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، لە سبەینێ چوارشەممەوە دەستدەكرێت بە خەرجكردنی دەرماڵەی مانگی چواری خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی كە بۆ خوێندكارانی ناوشار بڕەكەی 40 هەزار دینارە و بۆ دەرەوەی شار 60 هەزار دینارە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای خەرجكردنی دەرماڵەی مانگی چوار ڕاستەوخۆ دەستدەكرێت بە خەرجكردنی دەرماڵەی مانگەكانی ئایار و حوزەیرانی ئەمساڵ و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕەزامەندیداوە و وەزارەتی داراییش ڕێنمایی نوێی پێدەركردووە.

ئاشكرایكرد، ئەو خوێندكارانەی لە دەرەوەی شارن پێویست ناكات سەردان بكەن و بۆ وەرگرتنی دەرماڵەی مانگی چوار، بەڵكو دەتوانن لەگەڵ دەرماڵەی مانگی پێنج و دواتردا دەرماڵەی مانگی چواری ئەمساڵیش وەربگرن پێشتر دەرماڵەكە ئەگەر وەرنەگیرایە دەگەڕایەوە، بەڵام ئێستا بڕیار دراوە ئەگەر خوێندكاران دەرماڵەكەش وەرنەگرن ناگەڕێتەوە و دەتوانن دواتر وەریبگرن.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر لیژنەیەك پێكهێنرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زیادەڕۆیی و سزادانی سەرپێچیكاران

بابەتی دواتر

توانەوەی ڕووبارێكی بەستوو ناكۆكی لەنێوان دوو وڵاتی ئەوروپادا دروستدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share