ئێنریکی، فاتی و ئاسینسیۆی گەڕاندەوە

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، لویس ئێنریکی پێکهاتەی نوێی هەڵبژاردەی ئیسپانیای بۆ ڕووبەڕووبوونەوەکانی پۆرتوگال، چیک، و سویسرا ئاشکرا کرد.

بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا و لەچێوەی یارییەکانی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا، هەڵبژاردەی ماتادۆرەکان چەند ڕووبەڕووبوونەوەیەک بەرامبەر پۆرتوگال و چیک و سویسرا ئەنجام بدات.

ئێنریکی لە لیستی یاریزاناندا هەریەکە لە بوسکێتس و تیاگۆ ئەلکانتارا و ئینیگۆ مارتینێز و ئانسو فاتی و مارکۆ ئاسێنسیۆی بانگهێشت کردووە، لە بەرامبەردا خوسێ گایا و داڤید دی خیا و و پێدری و جێرارد مۆرینۆ و ئۆیارزابالی لە پێکهاتەکەی دوورخستووەتەوە.

گۆڵپارێز: ئونای سیمۆن، ڕۆبێرت سانچێز، دەیڤید ڕایا.

هێڵی بەرگری: ئازپیلیکویتا، کارڤاخال، ئێریک گارسیا، پاو تۆرێس، ئایمیریک لاپۆرت، ئینیگۆ مارتینێز، جۆردی ئەلبا، مارکۆس ئەلۆنسۆ.

هێڵی ناوەڕاست: بوسکێتس، ڕۆدریگۆ، تیاگۆ، گاڤی، کارلۆس سۆلێر، کۆکی، مارکۆس یۆرێنتی.

هێرشبەران: مۆراتا، ڕائول دی تۆماس، ئۆلمۆ، سارابیا، فیران تۆرێس، ئانسو فاتی، ئاسێنسیۆ.

لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا (23/5/2022)
بابەتی پێشتر

تین هاگ بۆ یاریزانانی یونایتد: یەکگرتوو بن، ئامادە بن بۆ تێکۆشان

بابەتی دواتر

سەربازێكی ڕوس بە تۆمەتی ئەنجامدانی "تاوانی جەنگ" بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای ئەرجەنتین، بەڕازیل-یش بۆ ماڵەوە

دوای ماڵئاواییکردنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە مۆندیالی لاوان، هەڵبژاردەی لاوانی بەڕازیلی-یش ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد. هەڵبژاردەی لاوانی بەڕازیل لە…
Total
0
Share