نێیمار لەناو خاکی پیرۆ دوو ڕیکۆردی تۆمارکرد و ڕۆناڵدۆی دیاردەی تێپەڕاند

Brazil’s Neymar celebrates scoring his third goal against Peru during a qualifying soccer match for the FIFA World Cup Qatar 2022 at the National Stadium, in Lima, Peru, Tuesday, Oct.13, 2020. (Paolo Aguilar, Pool via AP)

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە یاریگای پیرۆی نیشتیمانی، هەڵبژاردەی بەرازیل بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرانبەر بە دوو بردنەوەی بەرانبەر هەڵبژاردەی پیرۆی خاوەن یاریگا تۆمارکرد.

لە ڕوبەڕوبوونەوەکەدا نێیمار دا سیلڤای ئەستێرەی یەکەمی سیلیساو ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکرد و مێژووی نوسییەوە، مێژوویەک کە پێشتر بە ئەستێرە ناودارەکانی دیکە لەنمونەی بیبیتۆ و ئەدریانۆ و ڕیڤاڵدۆ و سۆکراتیس تۆمارنەکراوە.

“نێی” لە کۆی چوار گۆڵی تۆمارکراوی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی هاتریکی تۆمارکرد (سێ گۆڵ)، ڕێژەی گۆڵە نێودەوڵەتییەکانی بەدرێسی زەرپۆشەکانی ئەمریکای لاتینەوە گەیاندە (64) گۆڵ.

(64) گۆڵی نێودەوڵەتی ڕیکۆردە و ئەستێرەکەی یانەی پاریس سانت جێرمان بە فەرمی بووە دووەم باشترین گۆڵکاری نێودەڵەتی بەرازیل و پێش ڕۆناڵدۆ نازاریۆ دا لیمای ناسراو بە “دیاردە” کەوت، کە خاوەنی (62) گۆڵە.

پیلێ ئەفسانەی ئەفسانەکانی بەرازیل لە مێژوویدا (77) گۆڵی بە درێسی هەڵبژاردەی بەرازیلەوە لە خول و پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکان تۆمارکردووە، واتا تەنها بە تۆمارکردنی (14) گۆڵی دیکە دەبێتە گۆڵکاری مێژوویی وڵاتەکەی.

جگە لەم ڕیکۆردانە، “نێی” سێیەم یاریزانی بەرازیلییە سێ گۆڵ یان “هاتریک” لە دەرەوەی یاریگاکانی بەرازیل لە چوارچێوەی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای لاتین تۆماردەکات، لەدوای هەریەک لە تۆستاو (بەرانبەر ڤەنزوێلا 1969)، ڕۆماریۆ (بەرانبەر ڤەنزوێلا 2000)، پاولینیۆ (بەرانبەر ئورۆگوای 2017).

بابەتی پێشتر

وتەبێژی حکومەتی هەرێم: هەر کەسێک ماسک نەبەستێت سزا دەدرێت

بابەتی دواتر

دەگاتە ئاستی مێسی وکریستیانۆ؟ سیدۆرف گومانی لە هازارد هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

لاپۆرتاى سەرۆکی بەرشلۆنە هەڕەشە دەکات لەوەى جیلێکی بەهێزیان دروستکردووە و داهاتوو کۆنتڕۆڵ دەکەن. لاپۆرتا پاش بردنەوەى جامی سوپەر…
Total
0
Share