هاوسەرەكەی بەرچەقۆ داوە بەهۆی ئەوەی “دڵپیسی” لێكردووە

نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی یەكێتیی دادگاكانی ڕوسیا ئاشكرایكردووە، كچە مۆدێلێكی ناسراوی ڕوسی دانی بەوەداناوە كە بە چەقۆ هاوسەرەكەی كوشتووە، هۆكارەكەشی “غیرە” دڵپیسی بووە.

دوێنێ سێشەممە 2ی كانونی یەكەم، نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی یەكێتیی دادگاكانی ڕوسیا ڕایگەیاندووە، “لیلیا سوداكۆڤا كچە مۆدێلی ڕوسی دانی بەوەدا ناوە بە چەقۆ هاوسەرەكەی خۆی كوشتووە”.

ئاماژە بەوەشكراوە، تۆمەتی كوشتن ئاڕاستەی ئەو كچە مۆدێلە كراوە و تا 28ی كانونی دووەمی ساڵی 2021 ڕادەگیرێت تا كەیسەكە یەكلا دەبێتەوە و سزای خۆی وەردەگرێت.

لە 28ی تشرینی دووەم ڕوداوەكە ڕویداوە، پاش ئەوەی هاوسەری كچە مۆدێلەكە بەرچەقۆ دراوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و ڕۆژی دواتر گیانی لەدەستداوە، وەك پۆلیسی ڕوسیا ئاشكرایانكردووە.

پاش ڕوداوەكە، پۆلیس لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە و لیلیا سوداكۆڤایای تەمەن 25 ساڵیان دەستگیركردووە، دواتر دانی بەوەدا ناوە بەهۆی ئەوەی غیرەی لە هاوسەرەكەی كردووە بەرچەقۆی داوە.

بە مادەی 111ی یاسای سزادانی ڕوسیا تۆمەت ئاڕاستەی كچە مۆدێلەكە كراوە و لە ئەگەری ساخبوونەوەی تاوانەكە بەسەریدا، بۆ ماوەی 15 ساڵ زیندان دەكرێت.

بابەتی پێشتر

گەورە فڕۆكە هەڵگرێكی ئەمریكا لە دەریای عەرەب جێگیردەكرێت

بابەتی دواتر

ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان: سەرجەم هێزە چەکدارەکان شەنگالیان چۆڵکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share