چێوەی هەماهەنگی محەمەد شیاع سودانیی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندیدكرد

ئەمیندارێتیی چێوەی هەماهەنگی، لە ڕاگەیەندراوێكدا كاندیدكردنی سودانیی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران بە فەرمی ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە كەمێك لەمەوبەر بڵاویكردەوە، چێوەی ھەماھەنگی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە کۆبوونەوەیەكیان ئەنجامداوە بۆ دیاریکردنی کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران، “لە کەشێکی ئەرێنیدا سەرکردەکانی چێوەی هەماهەنگی بە کۆی دەنگ ڕازیبوون بە کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ سەرۆک وەزیران”.

پێشتر سەرچاوەیەك لە چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان بە میدیای عێراقیی ڕاگەیاندبوو، چێوەی هەماهەنگی محەمەد شیاع سودانیی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندیدكردووە.

دوای كشانەوەی موقتەدا سەدر و ڕەوتەكەی لە ئەنجومەنی نوێنەران، چێوەی هەماهەنگی هەوڵەكانی بۆ دەستنیشانكردنی سەرۆك وەزیران و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق چڕكردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ گۆڕان: پێکەوە چاکسازی سەربخەین

بابەتی دواتر

ئەساڵە نەسری گۆرانییەکی فۆلکلۆری کوردی دەڵێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەخانەی بەغداد گەشتەکانی راگرت

فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد گەشتەکانی هەتا کاتژمێر 10ی ئەمشەو رادەگرێت. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد رایگەیاند، هاوڵاتییان لە داخستنی فڕۆکەخانە و…
Total
0
Share