ئاژانسێکی ژاپۆنی بە قەرزی درێژخایەن چەند پڕۆژەیەک لە هەرێم ئەنجام دەدات

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم ئاشکرایدەکات، ئاژانسی جیکای ژاپۆنی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە بواری تۆڕی ئاو و نۆژەنکردنەوەی لە هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە ئەنجام دەدات.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، ” بە گوژمەی زیاتر لە شەش ملیۆن دۆلار چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە سلێمانی و هەڵەبجە جێبەجێ دەكرێن و بەمزووانە گرێبەستی پرۆژەی باشكردنی ئاوی خواردنەوە لە هەرێمی كوردستان تایبەت بە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە واژوو دەكرێت”.

لە هەمان کاتدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕێککەوتنی لەگەڵ ئاژانسە ژاپۆنییەکە واژوو کردووە بۆ نۆژەنكردنەوە و گۆڕینی تۆڕی ئاوی خواردنەوەی ژمارەیەك گەڕەكی كۆن و هەژارنشینی شاری هەولێر و دابینكردنی كەرەستەی یەدەگ بۆ پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر.

پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی تۆڕی ئاو لە سلێمانی و هەڵەبجە بڕی شەش ملیۆن و 700 هەزار دۆلاریان تێدەچێت و ئاژانسە ژاپۆنییەکە وەک قەرزی درێژخایەن پڕۆژەکان جێبەجێدەکات.

بابەتی پێشتر

نه‌خێر بۆ مباپێ .. هانده‌رانی ڕیاڵ داوای یاریزانێکی دیکه‌ ده‌که‌ن

بابەتی دواتر

کلۆپ داوای به‌رده‌وامبوون له‌ مایسترۆ هۆڵه‌ندیه‌که‌ ده‌کات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share