گاردیان: بوش سەبارەت بە داگیرکردنی عێراق لە دوو ساڵدا نزیکەی هەزار درۆی کردووە

راپۆرتێکی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، ئەمریکای بە بەرپرسیاری ئەو کێشانە داناوە کە لە جیهاندا روودەدەن لە رووی سیاسی و میدیایی کە زۆرینەیان لەسەر بنەمای درۆ کاردەکەن، چونکە ئەمریکا ئەو درۆیانەی دەستیپێکردووە لە دوای شەڕی عێراقەوە و ئەو هەلەی قۆستووەتەوە بۆ رەواییدان بە خۆی.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، “لە ماوەی دوو ساڵدا دوای رووداوەکانی 11ی سێپتەمبەر، بوش و بەرپرسە باڵاکانی ئەمریکا بە ئاشکرا زیاتر لە 935 درۆیان لەبارەی مەترسییەکانی چەکی کۆمەڵکوژی لە عێراق بۆ سەر ویلایەتە یەکگرتووەکان کردووە, لە کاتێکدا دوای لەشکرکێشییەکە روونبووەوە کە چەکی کۆمەڵکوژ نەدۆزراوەتەوە.”

لە ساڵی 2004 رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە ماڵپەڕەکەیدا دانی بەوەدانا کە خوێنەرانی بەلاڕێدا بردووە سەبارەت بە چەکی کۆمەڵکوژیی عێراق و زۆر شتی تر، چونکە گێڕانەوەی دەنگۆکانی دژە ڕژێمی ئەوکاتەی عێراق بە دڵنیاییەوە لەلایەن بەرپرسانی ئەمریکییەوە پشتڕاستکرایەوە کە باوەڕی تەواویان بە پێویستیی دەستێوەردان لە عێراقدا هەبوو.

زۆر پێش ئەوەی دۆناڵد ترەمپ دەستەواژەی “هەواڵی ساختە” بەکاربهێنێت و پێش ئەو داوا یاساییەی ئێستا هەیە، هەماهەنگیی نێوان ئیمپراتۆریەتی میدیایی راستڕەوە توندڕەوەکان و حکومەتێکی درۆزن ئاشکرا بوو

گاردیان ئاماژە بەوەدەکات، “ئێستا ئێمە لە جیهانێکدا دەژین میدیا گەورەکان برەو بە درۆی سیاسییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا دەدەن سەبارەت بە هەموو پرسەکان”.

دەڵێت، “لەشکرکێشیی بوش بۆ سەر عێراق درۆی کردبوو بە ئامرازێکی دامەزراوەیی لە حکومەتی ئەمریکادا، کە تیایدا میدیاکان بۆ هاندان بەکاردەهێنران، لەکاتێکدا جیهان هێشتا لە دەرئەنجامەکانی ئەو درۆیانە و ئەو دامەزراوانەی لەسەری بنیاتنراون بەڕێوەدەچێت و تووشی کێشە بووە”.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتییەوە

بابەتی دواتر

هاتوچۆی سلێمانی: رێگایەكی سەرەكی بەربەست دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share