یانەی مانچستەر یونایتد داوای لە ڕۆناڵدۆ كردووە خۆی یەكلایی بكاتەوەو داهاتووی ڕابگەیەنێت.
بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی مانچستەریونایتد چاوەڕێی هەڵوێستی ڕۆناڵدۆ دەكات تا پلانی وەرزی نوێ دابڕێژن.
بە پێی راگەیاندنەكان بێت ئیدارەی مانچستەر یونایتد نامەیان بۆ ڕۆناڵدۆ ناردووە و داوایان لێكردووە خۆی یەكلایی بكاتەوە بە مانەوە یان ڕۆیشتن.
وتوشیانە ئەگەر دەمێنیتەوە، كاتی گەڕانەوەت بۆ ڕیزەكانی یانەی مانچستەر یونایتد ئاشكرابكە.
لە ئێستادا ڕۆناڵدۆ كاتە پشووەكانی لە لیشبۆنە بەسەر دەبات و بڕیاریداوە تا یانەیەكی بەهێز نەدۆزێتەوە، هیچ شتێك لەسەر داهاتووی نەڵێت.