کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و خۆڵبارینیش دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لەناوچەکانی باشووری هەرێم لە کاتەکانى شەودا.
هەروەها پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرزدەبنەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن.