تەندروستیی سلێمانی هۆشداریدەدات.. گۆڕاوی دەلتا لە تەشەنەکردنێکی خێرادایە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی مەترسیی دۆخی بڵاوبوونەوەی دەلتا لە سلێمانی دەخاتەڕوو و ڕایگەیاندووە گۆڕاوی دەلتا لە تەشەنەکردنێکی خێرادایە.

دکتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، “کۆرۆنای جۆری دەلتا لە سلێمانی لەتەشەنەکردنێکی خێرادایە”.

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ڕاشیگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا هەشت کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

ڕۆژی دووشەممە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی کۆرۆنای گۆراوی جۆری دەلتای لە پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند.

کۆرۆنای جۆری دەلتا بۆ یەکەمجار لە هیندستان سەریهەڵدا و ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی هۆشداری لە خێرایی بڵاوبوونەوە و توانای مانەوەی ڤایرۆسەکەی بەرامبەر دژەتەنەکانی جەستەی مرۆڤ داوە، وەک مەترسییەک لە ئەگەری کاریگەر نەبوونی ڤاکسینەکان دژی ئەم جۆرەی کۆرۆنا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانە منداڵانی سلێمانی: گومان دەکەین هەوکردنی پەردەی مێشکی منداڵان زنجیرەیەکی تازەی ڤایرۆسی بێت

دکتۆر پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایگەیاند، گومانمان هەیە ئەوەی ئێستا بڵاوبووەتەوە زنجیرەیەکی تازەی ڤایرۆسی هەوکردنی پەردەی…
Total
0
Share