جەیمس لە تورکیاوە بۆندی فەرمی پێشکەشکرا

جەیمس ڕۆدریگێز، لە پلانەکانی یانەی ئێڤەرتۆن-دا نەماوە و یانەیەکی گەورەی خولی تورکیا بۆندی پێشکەشکردووە.

جەیمس ڕۆدریگێز هاوینی 2020 لەسەر خواستی کارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەری ئیتاڵی، لەیانەی بایرن میونشنەوە پەیوەندی بە ئێڤەرتۆنەوە کرد.

ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە پێشتر لەیانەکانی ڕیاڵ مەدرید، بایرن میونشن کاری لەگەڵ ئەستێرەکەی کافیتیرۆسدا کردبوو، بە بەردەوامی لەڕیزەکانی “تۆفیس” پشتی پێدەبەست و یەکێکبوو لە یاریزانە کاریگەرەکان.

لەم وەرزەدا (2021-2022) ئەنچلۆتی ڕوویکردە ڕیاڵ مەدرید و ڕافائێل بینیتێزی ئیسپانی جێگەی گرتەوە، ئەو ڕاهێنەرەش لە دواین کۆبوونەوەدا “خامێس”ی ئاگادارکردووەتەوە، بۆ وەرزی نوێ پشت بەتواناکانی نابەستێت.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”، یانەی ئیستانبوڵ باشاکشەهیری تورکی، کە هەرسێ ڕوبەڕوبوونەوەی سەرەتای وەرزی دۆڕاندووە، بەفەرمی بۆندیان پێشکەشی یاریزانە کۆڵۆمبییەکە کردووە، بەڵام ناوبراو وەڵامێکی ئەرێنی نەداوەتەوە.

“ئەی ئێس” نوسیویەتی، بەئەگەرێکی زۆرەوە جەیمس بە بۆندەکەی باشاکشەهیر قایلنابێت.

بابەتی پێشتر

شاشەی مۆبایلەکەت پیسترە لە سیفۆنی توالێت

بابەتی دواتر

ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە ئیجە گیریانخواردووە و بەشێكیان ڕزگاركراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share