ھێزەکانی کۆماندۆ لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەكەوە هاتەدەنگ

‎ڕاگەیاندنی فەرمیی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان، لەبارەی بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆییەوە ڕوونکردنەوە دەدات.

‎لە ڕوونکردنەوەیەكدا ڕاگەیاندنی فەرمیی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان ڕایگەیاند، زستانی ساڵی 2020 لە شەقامی گشتیی ڕاپەڕین-ی شاری سلێمانی، ئۆتۆمبێلێك لە هاوڵاتییەك دەدات و لەو كاتەدا یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكانی هێزی كۆماندۆی كوردستان بەو شەقامەدا تێدەپەڕێت و وەك ئەركێكی مرۆیی و ئەخلاقی، هاوڵاتییە بریندارەكە دەكەنە نێو ئۆتۆمبێلەكەی هێزی كۆماندۆ و دەستبەجێ دەیگەیەننە نەخۆشخانە.

ڕوونکردنەوەكەی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان دەڵێت، “هەندێك پەیجی سێبەر و بەكرێگیراو كە دەزانین لە كوێوە ئاراستە دەكرێن و بە چ مەرامێك كاردەكەن، ڤیدیۆكەیان بڵاوكردووەتەوە و دەیانەوێت بە بڵاوكردنەوەی هەواڵی ساختە هێزی كۆماندۆ ناشرین بكەن”.

‎‎ڕاگەیاندنی فەرمیی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان دووپاتیدەكاتەوە، “هەموو لایەك ئەو ڕاستییە دەزانن تەنیا ئامانجی هێزی كۆماندۆی كوردستان، خزمەتكردن و پاراستنی خەڵك و خاكی پیرۆزی كوردستانە و لەسەر ئەو ڕێبازەش بەردەوام دەبێت”.

بابەتی پێشتر

بە قاچاخبردن بەنزینە 800 دینارییەكەشی گرتەوە

بابەتی دواتر

هێزەكانی توركیا مووشەكباران كران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانكۆی سلێمانی بڕیاریدا

یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری داخستنی بەشی فیلمسازی لە زانكۆكە هەڵوەشایەوە بۆ ئەمساڵ كار بەو بڕیارە ناكرێت.…
Total
0
Share