ئەو سێ چالاكوانەی ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی هەوڵدان بۆ ڕێكخستنی خۆپیشاندان دەستگیركرابوون، كەمێك لەمەوبەر ئازادكران.
پەیامنێرمان لە هەولێر ڕایگەیاند، هاوڕێ کوردی، لێزان بەکر و سابیر زەندی ناسراو بە (سابیر فەرەنسی) كە بەهۆی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە پاركی شانەدەر لە هەولێر ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی دەستگیركرابوون، كەمێك لەمەوبەر ئازادكران.
بڕیاربوو ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، دژی هێرشەكەی توركیا بۆ سەر زاخۆ، لە پاركی شانەدەر لە هەولێر خۆپیشاندان ئەنجامبدرێت، ئامادەكاری بۆ خۆپیشاندانەكە كرا، بەڵام هێزە ئەمنییەكان ڕێگەیان نەدا خۆپیشاندانەكە بەڕێوەبچێت و بڵاوەیان بەو كەسانە كرد كە لەوێ كۆبووبوونەوە و سێ چالاكوانیشیان دەستگیركرد.