سێ چالاكوان لە هەولێر دەستگیركران

بەهۆی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان، سێ چالاكوان لە هەولێر دەستگیركران.

بڕیاربوو ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، دژی هێرشەكەی توركیا بۆ سەر زاخۆ، لە پاركی شانەدەر لە هەولێر خۆپیشاندان ئەنجامبدرێت، ئامادەكاری بۆ خۆپیشاندانەكە كرا، بەڵام هێزە ئەمنییەكان ڕێگەیان نەدا خۆپیشاندانەكە بەڕێوەبچێت و بڵاوەیان بەو كەسانە كرد كە لەوێ كۆبووبوونەوە.

لەگەڵ ڕێگریكردن لە بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەكەدا، هێزە ئەمنییەكانی هەولێر سێ چالاكوانیان دەستگیركرد كە پێكهاتوون لە هاوڕێ کوردی، لێزان بەکر و سابیر زەندی ناسراو بە (سابیر فەرەنسی).

پەیامنێری ئێستا لە هەولێر ئاشكرایكرد، ئەو سێ چالاكوانە لەناو پاركی شانەدەر دەستگیركراون و هێزە ئەمنییەكان كە لە ئاسایش و زێرەڤانی و پۆلیسی هەولێر پێكهاتبوون، ڕێگەیان بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان نەداوە و بڵاوەیان بەو كەسانە كردووە كە لە شوێنەكە گردبووبوونەوە.

بابەتی پێشتر

تەرمی مێردمنداڵێك لە ڕووباری زێی گەورەدا دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

تورکیا بۆردومانكردنی هەرێمی كوردستانی دەستپێكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share