دوو پلەبەرزكردنەوە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران ئەژماردەكرێت؟
ڕوونكردنەوە دەدرێـت

سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان زانیاریی نوێ لەبارەی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران ئاشكرادەكات و جەختیشدەكاتەوە ئەگەر تا ئەو كاتەی دەرگای خوێندنگەكان بە ڕووی خوێندكاراندا دەكرێتەوە ئەو شایستەیە بۆ مامۆستایان دەستپێنەكاتەوە ئەوا كێشەی گەورە بۆ پرۆِسەی خوێندن دروستدەبێت.

عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەگەر پلەبەرزكردنەوە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە بەپێی ساڵانی خزمەتیان جیاوازە و بەشێك لە مامۆستایان بۆی هەیە شایستەی سێ بۆ دوو پلە بەرزكردنەوە بن و بەشێكی دیكەیان شایستەی یەك پلەبەرزكردنەوە بن.

ڕوونیشیكردەوە، تائێستا یەكلانەبووەتەوە لەكاتی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایاندا چەند پلە كە شایستەی مووچەخۆرانە دەبەسترێت هەر كات بڕیاری دەستپێكردنەوەی درا دەبێت وەزارەتی دارایی ڕێنمایی نوێی پێدەربكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، “بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە پەیوەندیدارەكانی پەرلەمانی كوردستان چەند جارێك هەوڵمانداوە پلەبەرزكردنەوە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە و یاداشتمان بۆ حكومەت و لایەنی پەیوەندیدار بەرزكردووەتەوە”.

بەرپرسەكەی یەكێتیی مامۆستایان هۆشداریدا و وتیشی، “ئەگەر تا ئەو كاتەی دەرگای خوێندنگەكان بۆ ساڵی نوێی خوێندن بەڕووی خوێندكاراندا دەكرێتەوە پلەبەرزكردنەوە دەستپێنەكاتەوە ئەوا گرفتێكی گەورە دووچاری پڕۆسەی خوێندن دەبێت كە دواتر چارەسەركردنی قورس دەبێت”.

بابەتی پێشتر

سبەینێ ئۆكرانیا و ڕوسیا لە توركیا ڕێككەوتنێك ئەنجامدەدەن

بابەتی دواتر

عێراق بڕیار لەسەر داخستنی سەرجەم خاڵەسنووریەكان لەگەڵ توركیا دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share