لە بەرژەوەندیی ژمارەیەك مووچەخۆر بڕیاردرا

ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕەزامەندییان دەربڕی لەسەر گواستنەوەی ڕاژەی هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرا لە میلاكی سەرجەم وەزارەتەكانەوە بۆ سەر وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەرپرسێكی ئەو وەزارەتەش وردەكارییەكەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئاشكرادەكات.

د.توانا نەجەف بەڕێوەبەری كارگێری لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، گشتاندمان بۆ وەزارەتەكان كردووە بە مەبەستی ڕەزامەندیدان لەسەر گواستنەوەی ڕاژەی هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرا لەسەر میلاكی سەرجەم وەزارەتەكانەوە بۆ سەر وەزارەتی خوێندنی باڵا و ئەنجومەنی وەزیرانیش ڕەزامەندی دەربڕیوە.

ئاشكرایكرد، لە ئێستادا داوای داتاكانمان لە وەزارەتەكان كردووە و كە پێویستمان بە چەند پلەیەكی پسپۆری هەیە و مەرج نییە هەموو ئەو كەسانەی كە هەڵگری بڕوانامەی ماستەر و دكتۆران ڕاژەیان بگوازرێتەوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا، بەڵكو چاوپێكەوتنیان لەگەڵ دەكرێت و بەپێی پێویستییەكان ڕاژەیان بۆ سەر وەزارەتی خوێندنی باڵا دەگوازرێتەوە.

بابەتی پێشتر

‏گەنجێك لە ڕووباری سیرواندا خنكا و تاوەكو ئێستا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە

بابەتی دواتر

مێسی ڕاهێنەری پاریسی سەرسام کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ شۆفێران

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی لەسەر رێگای گشتیی دەربەندیخان – سلێمانی ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر كە سووتەمەنییەكی زۆری ڕشتبوو…
Total
0
Share